سەردێر

گۆڕانكاری لە پێدانی كارەبای موەلیدەكان كرا

خەڵك
بۆ پشووەكانی سەری ساڵ گۆڕانكاری لەبەرنامەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان كرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ خاوەن موەلیدەكان رایگەیاند، ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەكانی ناوشاری سلێمانی دەكەین كە رۆژانی پشووی فەرمی لە25ی مانگەوە تاوەكو 2/1/2022 بەیانیان 6.30 بۆ 8ی بەیانی كار بەموەلیدەكانیان نەكەن، لەبری ئەوە لەكاتژمێر 10ی پێش نیوەرۆوە كارەبای موەلیدە بدەن بەهاووڵاتیان.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە لە 25ی 12 تا 2ی 1ی كردووەتە پشووی فەڕمی لە دامودەزگەكانی حكوومەت.