سەردێر

باكووری كوردستان.. بەفر رێگای دەیان ناوچەی داخست

خەڵك

لە پارێزگاكانی بینگۆل، عەزیز، سێرت و شرنەخی باكووری كوردستان بەهۆی كەڵەكەبوونی بەفرەوە رێگای ٦٣ ناوچەی نیشتەجێبوون گیراوە.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی كە لە بەڕێوبەرایەتی هۆبەی خزمەتگوازارییەكانی رێگاوبانی بینگۆلەوە وەرگیراون لە تەواوی پارێزگاكەدا بەهۆی بەفرەوە رێگای سەر ٣١ گوند گیراوە.

ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاویكردەوە، بەهەمان شێوە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی پارێزگای عەزیز ئەوەی خستووەتەڕوو كە بەهۆی بەفربارینەوە رێگای چوار گوندی سەربە قەزای پاڵو و دوو گوندی سەربە قەزای كۆڤانجیلار، داخراون.

لە پارێزگای سێرت بەهۆی بەفرەوە رێگای ١٨ گوند و پێنج كێڵگە بەڕووی هاتووچۆدا داخراون.

بەفربارین كاریگەری لەسەر ناوچە بەرزەكانی پارێزگای عەزیزیش دروست كردووە و بەو هۆیەوە ١٤ گوند رێگایان گیراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ئیدارەی پارێزگای شرنەخ وەرگیراون لە بەرزاییەكانی پارێزگاكەدا، بەفرباریوە و بەوهۆیەوە رێگای سێ گوند گیراوە.

لە سەرجەم پارێزگاكانیش، تیمەكانی شارەوانی لە هەوڵی كردنەوەی رێگاكاندان.