سەردێر

فازڵ میرانی: بۆ ڕێككەوتنی نوێ‌ لەگەڵ یەكێتی ئامادەین

خەڵك-
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕێككەوتنی نوێ‌ لەگەڵ یەكێتی ئامادەین و لە كۆبوونەوەكەشماندا زۆر موجامەلەی یەكمان كرد، چونكە غەریبی یەكمان دەكرد و دەشڵێت: “پۆستی سەرۆك كۆمار سوپرایزە بۆ خەڵك”.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لە چاوپێكەوتنێكی لە كەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ یەكێتی ڕاوێژكاری بوون و هەروەها بڕیایشی لێدرا. كۆبوونەوەكە پێویست بوو، زۆریش موجامەلەی یەكدیمان كرد، چونكە غەریبی یەكترمان كردبوو، بڕیاری باشیشماندا.

ڕاشیگەیاند، گرنگە ئێمەی كوردستانی ڕۆڵمان هەبێت لە بەڕێوەبردنی عێراق و داڕشتنی سیاسەتی عێراق، پرسە ئەمنی و ئابوورییەكانی عێراق، ئێمە ئەگەر هاوبەش بین دەتوانین.

ئئاشكراشی كرد، كە لەگەڵ یەكێتی بێگومان ناكۆكیمان هەیە، ئەگەر ناكۆكی نەبێت ئەی بۆ بووینە دوو حیزب، ناكۆكییەكەش لەسەر پرەنسیپەكە نییە، بەڵكو لەسەر شێوازەكەیەتی و وتیشی، “ئێمە ئامادەین بۆ ڕێككەوتنێكی تازە.. هێشتا گیانی ڕێككەوتنی ستراتیژیی كۆن ماوە، ئەوەی ئەمڕۆ هەیە بەرهەمی ئەو ڕێككەوتنەیە”.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار، وتی، “لە كۆبوونەوەكە باسی ئەو بابەتە نەكراوە، كە كاتی خۆی هات پارتی ڕای خۆی دەردەبڕێت، سوپرایزە بۆ خەڵك، ئەوەندەش گرنگ نییە تاوەكو سوپرایز دروست ببێت”.