سەردێر

شازادەیەكی سعودی كۆچی دوایی كرد

خەڵك-
دیوانی شاهانەی سعودی، كۆچی دوایی شازادە نەهار بن سعود بن عەبدولعەزیز بن ئال سعود ڕادەگەیەنێت.

شازادە نەهار بن سعود بن عەبدولعەزیز ئال سعود، كوڕی چل و چوارەمی نەوەكانی پادشا سعود بن عەبدولعەزیز ئال سعودی پادشای دووەمی شانشینی عەرەبی سعودیە بوو.

ئاژانسی دەنگوباسی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”شازادە نەهار بن سعود بن عەبدولعەزیز ئال سعود گەڕایەوە لای پەروەردگار، ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی 1443/5/18 لە پاش نوێژی عەسر لە مزگەوتی ئیمام توركی بن عەبدوڵڵا لە شاری ڕیاز، نوێژی مردووی لەسەر دەكرێت”.