سەردێر

هەولێر.. چەند حاڵەتێكی گوماناوی ئۆمیكرۆن لەتاقیگەن

خەڵك
چەند نموونەیەكی گومانلێكراوی كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەهەرێم هەیە، ئێستا لەهەولێر لەتاقیگەن .

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە لەبەرەنگاربوونەوەی پەتای جیهانین و بەردەوامین لەگەیاندنی چارەسەری و هەڵمەتەكانی خۆپارێزی.

 

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بە ئەوەشكرد، چەند نموونەیەكی گومانلێكراوی كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنمان لەهەرێم هەیە، ئێستا لەهەولێر لەتاقیگەن و چاوەڕوانی ئەنجامی پشكنینەكانین.