سەردێر

مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی پارێزگاكان دەدرێت

پێشتر تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمدا بووە

خەڵك

لە بەرواری (3/1/2022)وە مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەردێت.

بەختیار محەمەد، وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند، بەپێی بەیانی ژمارە (37)ی ساڵی (2021)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەرواری (3/1/2022)وە مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەدرێت بە هاووڵاتییان، كە پێشتر تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمدا بووە.

 

دەشڵێت، لەبەر ئەوە ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكەین كە خوازیاری بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین لە بەرواری (3/1/2022)وە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن بۆ ئەو مەبەستە.