سەردێر

ڕۆژی پێنج شەممە دەوامی فەرمانگەیەك ڕادەگیرێت

خەڵك-
بەهۆی جەد كردنی ساڵانەوە لە فەرمانگەكانی سنووری ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە مامەڵەی هاووڵاتیان وەرناگیرێت و دوای ئەوەش پشووە هەتاوەكو دوای سەری ساڵی نوێ‌.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كاروباری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/١٢/٢٣ كەس سەردانمان نەكات، چونكە ھیچ مامەڵەیەك بۆ هاوولاتیان ڕایی ناكرێت.

ڕوونیشی كردەوە، بە بۆنەی جەردی ساڵانەوە بەڕێوەبەرایەتیمان و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی شارۆچكە و شارەدێیەكان تەنھا سبەینێ‌ چوار شەممە ٢٠٢١/١٢/٢٢ ئیش و كار دەكرێت .

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٣ ئیش و كارەكانمان ڕادەگیرێت و تكایە كەس سەردانمان نەكات تاوەكو بەرواری ٢٠٢٢/١/٢ لە ساڵی نوێدا.