سەردێر

هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێم پاشەكشەدەكەن

شاندێكی ئەمنی گەیشتە هەولێر

خەڵك-
شانەی میدیای ئەمنی، گەیشتنی شاندێكی ئەمنی بۆ پارێزگای هەولێر ڕادەگەیەنێت كە سەرپەرشتی ڕێكار و وردەكارییەكانی تایبەت بە پاشەكشەكردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكەن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن شانەی میدیای ئەمنی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لیژنەی تەكنیكی سەربازی عیراقی، بە شیوەیەكی پیشەیی بەدواداچوون دەكات بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی عیراق لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ مەبەستی پاشەكشەكردنی هێزە شەڕكەرەكان و مانەوەی نێردەی ڕاوێژكاری، لەوپێناوەشدا لیژنەیەك كە لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، و نوێنەری ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی، و شانەی میدیای ئەمنی، و جێگری سوپاسالار بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی، و ژمارەیەك لە ئەفسەران پێكهاتبوو، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە گەیشتە پارێزگای هەولێر بۆ بەئاگابوون لە ڕێكار و وردەكاریی تایبەت بە پاشەكشەكردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو هەنگاوە لە دوای تەواوكردنی هەموو ڕێكارەكانی پەیوەست بە پاشەكشەكردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لەلایەن لیژنەی تەكنیكی سەربازی عیراقی كە لە 18ی ئەم مانگەدا بۆ هەمان مەبەست سەردانی پارێزگای ئەنباری كردبوو، بۆ بەدوادچوون بۆ دەستكردن بە ڕادەستكردنی ئامێرە قورسەكان، وێڕای جەختكردنەوە لە مانەەی نێردەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق كە ئەركەكەی دیاریكراوە و خۆی لە پێشكەشەكردنی ڕاوێژ و یارمەتی و پاڵپشتی هێزە ئەمنییەكانی عیراقدا دەبنێتەوە لە قۆناغەكانی داهاتوو”.