سەردێر

هەولێر.. ژن و مێردێك دەستگیركران، دزییان لە خانمان كردووە

خەڵك
لە هەولێر ژن و مێردێك بە تۆمەتی دزینی جانتا و پارە و مۆبایلی خانمان، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كران.

پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاناروێكدا بڵاویكردەوە،”بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی خەبات، ئافرەتێك و هاوسەرەكەیان بە ناوی (س. ب. م) و (د. ح. م) دەستگیر كرد، كە لە قەزای خەبات دزیبان لە خانمان كردووە جانتا و پارەی ناو جانتاكان و مۆبایلیان لێبردوون”.

لە ڕاگەیانراوەكەدا ئەوەش هاتووە، تۆمەتباران دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.

May be an image of 1 person

May be an image of 1 person