سەردێر

وادەی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ئاشكرابوو

خەڵك

سەرچاوە ئاسایشییەكانی خۆرئاوا دەڵێن سەرۆكی رووسیا رانەوەستاوە و بەردەوامی دەدات بە راگواستنی هێزی سەربازی بۆ سنوورەكانی ئۆكرانیا لە دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ هاوتا ئەمریكاییەكەی.

رووسیا سەدان زرێپۆش و تۆپخانە و مووشەكی بالیستی كورت مەودای لە ناوچە دوورەكانی وەك سیبیریاوە رەوانەی سنوورەكانی ئۆكرانیا كرد.

بەپێی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا، رووسیا لە كۆتایی مانگی داهاتوو هێرش بۆ سەر ئۆكرانیا دەستپێدەكات بە بەشداری 100 یەكە و 175 هەزار سەرباز.

لای خۆیەوە كرێملن بوونی پلانی داگیركردنی ئۆكرانیا رەتدەكاتەوە، بەڵام باس لە بوونی كۆكردنەوەی هێزی ئۆكرانی لە سنوورەكانیدا دەكات، دڵنیایش دەدات جووڵە سەربازییەكانی رووسیا هەڕەشە نین بۆ سەر كەس.

بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت مۆسكۆ باجێكی گران دەدات دەرئەنجامی داگیركردنی ئۆكرانیا.