سەردێر

كەشناسی هەرێم لە بارەی باران و بەفر بارینی ئەمشەوەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بەشێوەیەكی پچر پچر نمە باران دەستی پێكردوە و لە حاجی ئۆمەران بەفرێكی كەم دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە هەولێر و سلێمانی و چەمچەماڵ و رەواندز و پیرمام و شەقلاوە و پێنجوین و هەڵەبجەو بازیان بەشێوەیەكی پچر پچر نمە باران دەستی پێكردوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەناوچەی كەركوك و خانقین و دوزخورماتوو هەوری تەواوە وەلە دهۆك و زاخۆ نیمچە هەورە و لە حاجی ئۆمەران بەفرێكی كەم دەبارێت .