سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 364 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 547 كەسیش چاكبوونەتەوە و 11 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 6 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 هەزار و 395 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 364 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 56 و هەولێر 42 حاڵەت و دهۆك 49 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 547 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 82 و هەولێر 40 و دهۆك 104 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 11 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 3 و هەولێر 1 و دهۆك 2 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 24074 كەس.

‎May be an image of ‎نوسینەکە ئەلێ '‏Iraq Republic Environment Health Ministry Directorate Health Public جمهورية العراق وارةلصدةالمرانبة دائرة والتلقيحي اليومي کورونا العراق كانون الأول 2021 15395 16683065 الملقحين الفحوصات المختبرية اليومي 9971 10146 الصحة العدد التراكمي 1029634 950446 862636 دائرة الصحة السليمانية 7594 4816 /بغداد البصرة نینوی العدد دائرة الصحة كركوك السليمانية دهوك 507694 نبنوی دائرة الصحة 104 397536 50 كركوك بغداد نینوی 338350 دهوك 2685 2496 329331 292648 274933 258924 الانبار السليمانية کریلاء المقدسة البصرة میسان کربلاء المقدسة البصرة دیالی المثنى مدينة الديوانية 1526 الديوانية 82158 واسط 8271151 المثنى الديوانية 11 2060413 (98.5%) 2090844 6357 میسان المجموع 547 المجموع الشفاء الكلى 24074 حالات الوفياتÛ‏'‎‎