سەردێر

فەتح: ئەمریكا لە كوردستان دەمێنێتەوە

خەڵك-
هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

كەریم محەمەداوی سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەتی فیدراڵ مامەڵە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات، وێڕای بوونی گومان لەبارەى پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنیزم و هەناردەكردنی نەوت بەشێوەیەكی نایاسایی”.

بەو وتەی محەمەداوی”حكومەتی هەرێم بەپێی خواستی خۆی كاردەكات، نەك بەپێی خواست و ویستی حكومەتی فیدراڵ، ئەمەش لە ساڵی 2003وە تائێستا بەڕوونی دەبینرێت”.

ئەو سەركردەیەی فەتح پێیوایە”هەرێم ترسی هەیە لەحاڵەتی پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە كۆتایی ئەم مانگەدا، بۆیە گومانی تێدا نییە هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا بەبێ‌ ڕەزامەندی حكومەتی عیراق، لە كوردستان دەمێننەوە”.