سەردێر

پارتی كاندیدی خۆی پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریی دەكات

خەڵك-
بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بە ڕاگەیاندنی ناوی كاندیدی حزبەكەی دەكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، لە پاش بەستنی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان.


مەحما خەلیل كە بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستانە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:”ژمارەی كورسییەكانی پارتی بەراورد بە فراكسیۆنەكانی تری كوردستان، پێویستە ڕەچاو بكرێت لەكاتی بیركردنەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كە پشكی پێكهاتەی كوردە”.

بە وتەی مەحما خەلیل”هەڵوێستی پارتی لەبارەی ڕاگەیاندنی كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، لەدوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و بەستنی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دەبێت كە دەوترێت لە مانگی داهاتوودايە، لەو دەمەدا زۆرێك لە وردەكارییەكان ئاشكرادەكرێن لەبارەی ئەوەی كە كێ‌ دەبێتە سەرۆك كۆماری نوێی عیراق”.