سەردێر

424 پزیشك دامەزرێندران

خەڵك –

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم 424 پزیشك دامەزرێندران.

بەپێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە بەرژەوەندی گشتی و پێویستیی دەزگاكانی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان بە پسپۆڕی پزیشكی گشتی، 424 پزیشك دامەزرێندران.

لە نووسراوەكە هاتووە ” 424 دەرچووی كۆلیژەكانی پزیشكی گشتی لە زانكۆكانی هەولێری پزیشكی، سلێمانی، دهۆك و كۆیە بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) لە وەزارەتی تەندروستی بە ناوونیشانی پزیشكی نیشتەجێی خولاو دادەمەزرێندرێن”.