سەردێر

شاندێكی سوپای عێراق سەردانی بنكەی حەریر دەكات

خەڵك-

سەرچاوەیەك لە سوپای عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراقی سەردانی هەولێر دەكات.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە، شاندەكە لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ هەولێر، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، سەردانی بنكەی حەریر دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ١٩ی ئەم مانگە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریكا، كەلوپەلی بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد ڕۆژئاوای عێراقیان ڕادەستی سوپای عێراقی كردەوە.

(خەڵك) پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگە حكومەتی هەرێمەوە كرد، بەڵام هیچ لێدوانێكی لەو بارەوە نەدا.