سەردێر

وەزارەتێكی هەرێم، دەوامی فەرمانبەران و سەردانی هاووڵاتیان دەكاتە مەرج

خەڵك-

وەزارەتی داد ڕایدەگەیەنێت، سەرەتای ساڵی داهاتوو دوا مۆڵەتە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەكەیان و هەر كەسێك ڤاكسین وەرنەگرێت ناتوانێت پابەندی دەوام بێت.

لە نووسراوێكدا كە واژۆی وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە فەرمانبەرانی وەزارەتی داد و فەرمانگەكانی ئەو وەزارەتە بەبێ وەرگرتنی ڤاكسین ڕێگەیان پێنادرێت دەوام بكەم، ئەو هاووڵاتییانەی ڤاكسینیشیان وەرنەگرتووە ناتوانن سەردانی وەزارەتی داد و فەرمانگەكانی ئەو وەزارەتە بكەن.

بەپێی نووسراوەكە، هەر فەرمانبەرێك لەهەر پلەو پۆستێك بێت ئەگەرتا 1/1/2022 ڤاكسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بەدەوامی فەرمی، هەروەها لەدوای 1/1/2022ـەوە هیچ هاووڵاتییەك ناتوانێت سەردانی فەرمانگەكان بكات بە مەبەستی ڕایكردنی مامەڵەكانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاكسین.

ئاشكراشیدەكات، لەكاتی جێبەجێنەكردنی ئەم گشتاندنە، سەرۆك و بەرپرسی فەرمانگە ڕووبەرووی لێپێچینەوە دەبن.