سەردێر

توشبوون و چاكبوونەوە لەكۆرۆنا تەنها 30 حاڵەت جیاوازیان هەیە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە24كاتژمێری ڕابردوودا 104 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 134 كەسیش چاكبوونەتەوە و 9 مردنیش هەبووە و كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 7054 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4 هەزارو 282 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 52 كەس و سلێمانی 34 كەس و دهۆك 13 كەس و هەڵەبجە 1 كەس و گەرمیان 3 كەس و ڕاپەڕین 1 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 134 كەس چاكبوونەوە و 9 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 7054 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە