سەردێر

تا ئێستا تەرمی منداڵ و شوانەكەی هەولێر نەدۆزراونەتەوە

خەڵك-ئارام سەردار

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دۆزینەوەی منداڵە 10 مانگیەكەی شارەدێی قوشتەپە، كە بەهۆی لافاوەكە ون بووە، باوكی دەڵێت: “تائێستا نەمان دۆزیوەتەوە”.

نەبەزی باوكی دانەر، كە لە لافاوەكەی ١٧ی ئەم بانگە دەكەوێتە ناو ئاو و ون دەبێت، ماوەی 3 ڕۆژە نەتوانراوە بدۆزرێتەوە دەڵێت: “ئەو هەواڵانەی باس لەدۆزینەوەی دەكەن، دوورە لەڕاستیەوە و تیمەكانی گەڕان بەدوای بەردەوامن و سەرقاڵن”.

هاوكات تا ئێستا تەرمی ئومێد نامیق-ی تەمەن ٢٠ ساڵ، كە شوان بووە لە دارەتوو نەدۆزراوەتەوە، هیمداد نامیق برای ئومێد، بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بن هەموو دار و بەردێكی كەند و بەست و گۆماوەكانی پاشماوەی لافاوەكە دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی تەرمی برایەكەی بۆ ئەوەی هیچ نەبێت كەمێك خەم و پەژارەی دایك و باوكە جەرگ سووتاوەكە كەم بكاتەوە، بەڵام نەیان دۆزیوەتەوە.

لەئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی و تیمەكانی غەواس سەرقاڵی گەڕانن لەناو ئەو گۆماوانەی لە پاشماوەی لافاوەكە دروست بوون.

No description available.No description available.No description available.No description available.