سەردێر

یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن

خەڵك-
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە دەباشان كۆتایی هات و هەردوو حزب ڕێككەوتن پشتیوانی حكومەتی هەرێم بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە هەموو روویەكەوە بە تایبەتی لە ڕووی گوزەران و مووچە و شایستە داراییەكانی سەرجەم چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان بە توێژی خوێندكارانیشەوە.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و ئاماژەیان بەوەكردووە، هەوڵدان بۆ گەڵاڵەی كۆتایی كارنامەیەكی هاوبەشی كوردستانی لە سەر بنچینەی شەراكەتی راستەقینە و تەوافوق و تەوازونی دەستوری، وەك لە عیراقی نوێدا لە سەری پێكهاتبووین.

ڕاشیانگەیاندووە، هەردوولا كۆكبوون لەسەر ئەوەی پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە هەموو روویەكەوە بە تایبەتی لە رووی گوزەران و مووچە و شایستە داراییەكانی سەرجەم چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان بە توێژی خوێندكارانیشەوە.

جەختیشیان كردۆتەوە، “پێویستە ژینگەیەكی باشی تەبایی و یەكڕیزی نێوان هەردولا و هێزە سیاسییەكانی تر دابین بكرێت بەرەو پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان بۆ خێر و خۆشی گەلەكەمان. لەم بارەیەشەوە میكانیزمی پێویست بڕیاری لێوەدرا”.

دەقی ڕاگەیەنراوی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەباشان: