سەردێر

سزادراوێكی كورد لە ئێران لەسێدارە درا

خەڵك
سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی بەندكراوی سیاسیی كورد بە نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ كرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرڤی هەنگاو، كاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی، بەندكراوی سیاسی خەڵكی كامێران بە نهێنی و بە بێ ئەوەی مافی دواهەمین چاوپێكەوتنی لەگەڵ بنەماڵەكەی هەبێت، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ كرا.

 

پەیوەندییە گشتییەكانی دەزگای دادی پارێزگای سنە بە بڵاوكردنەوەی ڕاگەیەیندراوێك هەواڵی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی بە فەرمی پشتڕاستكردووەتەوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، حەسەن قوربانی برای حەیدەر قوربانی دوای ئەوەی بە نیسبەت جێبەجێكرانی سزای حەیدەر ناڕەزایەتی دەربڕیوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراوە.