سەردێر

پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

خەڵك

ئەمڕۆ یەك شەممە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتنە دەباشان لەگەڵ هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی و پارتی دەستیپێكردووە و تێیدا چەند دۆسێیەك تاووتوێدەكرێن.

بەپێی ئەو زانیارییانە لە كۆبوونەوەكەی پارتی و یەكێتییدا تاووتوێی پێوەندی دوو لایەنە و رەوشی نێوخۆی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكرێت.

ئەم كۆبوونەوەیە لە حاڵێكدایە یەكێتی و پارتی لەسەر زۆر بابەت لە شەڕێكی مێدیاییدان، بەتایبەت لەسەر پرسی داهاتی نێوخۆ و پۆستی سەرۆك كۆمار.

هەرچەندە هەردوولا دەڵێن دەبێت كورد بە یەكگرتوویی بچێتە بەغدا، بەڵام تا ئێستا یەكێتیی و پارتی هەر لایەنە خۆی بەتەنیا گفتووگۆی لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی بەغدا كردووە.