سەردێر

ئەمریكا كەلوپەلەكانی بنكەی عەین ئەسەدی رادەستی عێراقییەكان كرد

خەڵك
هێزە ئەمریكاییەكان لە بنكەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراقدا سەرجەم كەلوپەلەكانیان رادەستی سووپای عێراق كرد.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كەلوپەلی بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد كە ھێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیرابوو، رادەستی سوپای عێراق كراون.

ئەمڕۆ لیژنەیەكی ئەمنی و سەربازی عێراق ئەو ناوچەیەی بەسەركردووەتەوە كە ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێدایە و لەو كەلوپەلانە وردبوونەتەوە كە هێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش رادەستی سوپای عێراق كردووە.

ئەو سەردانە لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی پەیوەندیدار بە كشانەوەی ھێزەكانی ھاوپەیمانانە كە لە ٢٦ی تەمووز لە نێوان ئەمریكا و عێراق واژووكرابوو.