سەردێر

عایشە شان پێشەنگی هونەری ژنان

خەڵك

عایشە شان دیارترین ژنە هونەرمەندی گۆرانبیژی كوردە كە بێتە ناو كایەی هونەرو سەرتەختی شانۆ بكاتە مەیدانی كاركردنی هونەری.

عایشە شان ژنێكی پێشەنگی بواری هونەرە و خزمەتێكی زۆری بەهونەری گۆرانی‌و مۆسیقای كوردی كردووە.

عایشە محەمەد وەسمان شان ساڵی 1938 لەشاری ئامەدی باكوری كوردستان لەدایك بووە.مناڵ بووە كە باوكی كۆچی دوایی كردووە.

خولیای هونەری گۆرانی بووە‌‌و سەرەتا بەزمانی توركی و دواتر بە كوردی گۆرانی گوتووە.

ساڵی 1961 دەچێتە ئەستەنبوڵ‌و لەوێ‌ چالاكی هونەریی بە شێوەیەكی بەرفراواتر بەڕێوەدەبات.

ساڵی 1972 دەچێتە ئەڵمانیا و لەوڵاتانی دیكەی ئەوروپایی و چەندین كۆنسێرت و ئاهەنگ ساز دەكات.

ساڵی 1975 گەڕاوەتەوە ئەستەنبوڵ‌و دواتر لەسەر داوای محەمەد عارف جزیری‌و عیسا بەرواری چووەتە بەغداو لە ئێزگەی كوردی بەغدا چەند گۆرانییەك تۆمار دەكات.

لەدوای ساڵی 1992ەوە بەهۆی نەخۆشییەوە چالاكی هوونەری رادەگرێت و لە 18ی دیسەمبەری 1996 كۆچی دوایی كرد بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە.