سەردێر

هێرشكرایە سەر ناوچەی سەوز

خەڵك
شەوی ڕابردوو بە دوو مووشەكی جۆری كاتیۆشا هێرشكرایە سەر ناوچەی سەوز، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی میدیای ئەمنی عێراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، درەنگانی شەوی رابردوو بە دوو مووشەكی جۆری كاتیۆشا هێرشكراوەتە سەر ناوچەی سەوز، مووشەكێكیان لەلایەن سیستمی دژە مووشەكی ( سیرام) تەقێندراوەتەوە.

 

لە ڕاگەینراوەكەدا ئەوەش هاتووە، موشەكەكەی دیكەش لە نزیك گۆڕەپانی ئاهەنگەكان كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوتووە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، بە ئامانجی دیاریكردنی شوێنی هەڵدانی مووشەكەكان، لەئێستادا هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.