سەردێر

لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە لافاوەكەی هەولێر پێكهێنرا

خەڵك
لیژنەیەكی 11 كەسی بۆ لێكۆڵینەوە لە لافاوەكەی هەولێر پێكهێنرا.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لیژنەیەكی 11 كەسی بۆ لێكۆڵینەوە لە لافاوەكەی هەولێر پێكهێنرا، سەرۆكی حكومەت بە لیژنەكەی راگەیاندووە كە لەزووترین كاتدا لێكۆڵینەوە لە هۆكاری دروستبوون و دووبارەبوونەوەی لافاو لەشاری هەولێر بكەن، بۆئەوەی بزانرێت كەمتەرخەمیی و كێشەكان لە كوێ هەبووە و لەكوێش دەستكاری و ڕێگری لە كەندەكان كراوە كە بووەتە هۆكاری دروستبوونی ئەو لافاوە.

 

لە ڕاگەیانراوەكەدا باس لە ئەوەشكراوە، سەرۆكی حكومەت بە لیژنەكەی راگەیاندووە كە بەهیچ شێوەیەك نابێت چاوپۆشی لە هیچ كەس و خاوەن پڕۆژەیەك بكرێت كە دەستدرێژی كردبێتە سەر رێڕەوی ئاو، یان بەشێوەیەك لە شێوەكان پرۆژەكانیان لەسەر ڕێڕەوی ئاو جێبەجێكردبێت و ئەمجۆرە ڕووداوە نەخوازراوانەی لێكەوتبێتەوە.

 

پێكهێنانی ئەو لیژنەیە لە كاتێكدایە ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێك شوێن لافاو دروستبووە بە تایبەت لە پارێزگای هەولێر كە لافاوەكە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 12 كەس ك تا ئێستاش تەرمی دووانیان نەدۆزاراونەتەوە، زیانێكی زۆری ماددیش بە هاووڵاتییان گەیشتووە.