سەردێر

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم گروپێكی داعشیان لەناو شاری هەولێر دەستگیركرد

خەڵك –
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گرووپێكی ویلایەتی شیمال بەغدادیان سەر بەرێكخراوی تیرۆریستی داعشیان لە شاری هەولێر دەستگیركرد، دەشڵێـت،”لەماوەی رابردوودا هەستاون بەدروستكردنی مەفرەزەیەك لە شارەكە و دابینكردنی كەسانی خۆكوژ”.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان
راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە
دەستگیركردنی گرووپێكی ویلایەتی شیمال بەغدادی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری كوردستان، گرووپێكی ویلایەتی شیمال بەغدادی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە شاری هەولێر دەستگیر دەكات. ئەم گرووپە پێكهاتبوون لە گرووپێكی ئەمنی و لە ماوەی رابردوودا هەستاون بەدروستكردنی مەفرەزەیەك لە شاری هەولێر و دابینكردنی كەسانی خۆكوژ بۆ یٔەم مەفرەزە و توانیویانە سێ خۆكوژ دەستبەر بكەن. لە یەكێك لە كردەوە تیرۆریستییەكانی یٔەم گرووپە یەكێك لە خۆكوژەكانیان بە ناوی (هیدایەت) لە ڕێكەوتی 19ی تەمووزی 2021 لە رۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان لە ناوچەی مەدینە سەدری شاری بەغدا خۆی تەقاندووەتەوە.
یٔەم گرووپە هەستاون بە كڕینی چەك و پێداویستیی سەربازیی و ڕەوانەكردنیان بۆ بەغدا، هاوكات لە پیلاندا بوون تا لە داهاتوودا كردەوەی تیرۆریستیی زیاتر یٔەنجام بدەن، بەڵام بە هەوڵ و چاوكراوەیی دەزگا یٔەمنییەكانی هەرێمی كوردستان توانرا یٔاشكرا بكرێن و یٔەندامانی یٔەم گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر بكرێن.