سەردێر

خشتەیەكی دیكەی مووچە بڵاوكرایەوە و سبەی دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن

خەڵك –
وەزارەتی دارایی و ئابوورى حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی مووچەی دوو وەزارەت دابەشدەكرێت و ڕۆژی دووشەممەش مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕایگەیاندووە، سبەی یەكشەممە 19ی 12ی 2021 مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كارەبا دابەش دەكرێت و ڕۆژانی دووشەممەش دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژانی دووشەممەش 20ی 12ی 2021 مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١٢/٢١ مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان