سەردێر

هەولێر.. نەخۆشخانەی گەڕۆك لەو شوێنانە دانراون كە بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە

خەڵك-ئارام سەردار

لە پارێزگای هەولێر تیمو نەخۆشخانە گەڕۆكەكانمان لەو شوێنانە دانراون كە بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان پێ گەیشتووە، بۆ ئەوەی هەر حاڵەتێكی برینداری یان كت و پڕ هەبێت چارەسەر بكرێن.

د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەكو تیمە تەندروستییەكان وبەشی كردە پزیشكییەكان لە ڕوداوی لافاوەكەی هەولێر و ڕووداوەكانی دیكەش تیمو نەخۆشخانە گەڕۆكەكانمان لەو شوێنانە داناون كە بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان پێ گەیشتووە بۆ ئەوەی ئەگەر حاڵەتێكی برینداری یان كت و پڕ هەبێت چارەسەر بكرێن.

 

دەشڵێت، هاووڵاتییان دەتوانن بۆ هەندێ نەخۆشی تریش چارەسەری تری پێویست وەربگرن، چونكە چوار نەخۆشخانە و چوار تیمی ئەمبوڵانس لەشوێنی ڕووداوەكان جێگیركراون بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی.