سەردێر

سلێمانی..دوو باندی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

خەڵك

لە پارێزگای سلێمانی دوو باندی بازرگانی كردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر (٢ كگم ) ماددەی هۆشبەردا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ڕۆژانی ( ٢ و ٩/ كانونی یەكەمی / ٢٠٢١ ) لەدوو چالاكی جیاوازدا لەناو شاری سلێمانی بەفەرمانی دادوەر دوو باندی بازرگانی كردن بەماددەی هۆشبەر كە پێكهاتبون لە ( ٦ ) تۆمەتبار دەستگیركران ، بەتۆمەتی هێنانی ماددەی هۆشبەر.

 

لە ڕاگەیانراوەكەدا ئەوەش هاتووە، هێزەكانی ئاسایش توانییان دەستبگرن بەسەر بڕی دوو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی ( كریستاڵ + حەشیش + ماریوانە ) + یەك چەكی دەمانچە ، ماددە هۆشبەرەكانیان لەدەرەوەی هەرێم هێنابویان و بەنیازی ساخكردنەوەی بوون لە ناو هەرێمی كوردستاندا .

 

باس لە ئەوەشكراوە، تۆمەتباران بەپێی ماددەی ( ٢٥ ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە كێسەكەیان بەردەوامە .