سەردێر

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی:دەرزی گەشەی منداڵ بەردەستە

خەڵك
لە ئەمڕۆوە دەرزی گەشەی منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بەردەستە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش دەڵێت، جگە لەوانەی كێشەی كەمی هۆڕمۆنی گەشەیان هەیە كەس سەردان نەكات بۆ وەرگرتنی دەرزییەكە.

د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەڵێت، دەرزی گەشە لەنەخۆشخانەكەمان(نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری) بەردەست ئەبێت لە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممەو سێ شەممە بەپێی مەوعیدی خۆتان، تەنها بۆ ئەو نەخۆشانەی كە كەمی هۆڕمۆنی گەشەیان هەیە تەرخان دەكرێت.

ئاماژە بە ئەوەشدەكات، تكایە جگە لەوانەی كێشەی كەمی هۆڕمۆنی گەشەیان هەیە كەس سەردانمان نەكات، چونكە تەنها بەشی ئەوان دەكات.

May be an image of cosmetics