سەردێر

بەوێنە، منداڵێك بەهۆی كەرەنتینەوە نزیكەی 30 سم باڵای زیادیكرد

گەورەترین كێشەی نەبوونی شوێنی نووستن و حەوانەوەیە

خەڵك-

لە ڕۆژانی كەرەنتینە، رزوان حسێن وەكو زەڕافە باڵای بەرز بوو، لە ماوەی چەند مانگێك باڵای لە 155 سانتیمەترەوە بۆ 182 سانتیمەتر زیادیكرد، ئێستا چیتر لەسەر سیسەمی خەوەكەی جێگای نابێتەوە و شەوان لەسەر كومباری ماڵەكەیان دەخەوێت.

رزوان لەگەڵ دایك و باوكی و دوو خوشكی ژیان بەسەر دەبات و تەمەنی تەنها 16 ساڵە دەڵێت، شەوان لەوانەیە 6 كاتژمێریش نەخەوم، لە قوتابخانەش نازانن بۆچی لەنێو پۆل خەوم لێدەكەوێت، بەڵام ئەگەر سێ جار خەوم لێبكەوێت ئەوكات لە قوتابخانە دەرم دەكەن.

ریزوان یەكێكە لەو كەسانەی كە لەنێوان 2 ملیۆن منداڵ لە بەریتانیا بە سەختی و ناڕەحەتی دەخەوێت و شوێنی حەوانەوەی خراپی هەیە.

دوو خوشكی هەیە بەناوەكانی میشای 13 ساڵ و مەلیحە 11 ساڵ، كە پێكەوە سیسەمێكی هاوبەشیان هەیە بۆ خەو.

میشا دەڵێت: “خانوویەكی ناخۆشمان هەیە و جێگامان نابێتەوە، هیچكات ناتوانن بە تەنیا سیسەمی نووستنیان هەبێت و رزوانیش هەمیشە ڕەخنەی ئەوەیە هەیە كە سیسەمێكی باشی نییە”.

ئەم خێزانە، كە لە ڕۆژئاوای لەندەن نیشتەجێن، لە ساڵی 2013 وە لە هەوڵی ئەوەدان بچنە خانوویەكی باشتر.

هەموو چوار شەممەیەك كاتژمێر 6ی بەیانی، حسنارا دایكی رزوان، كە لە بەشی چاودێری منداڵان خوێندوویەتی دەچێت بۆ ئەنجوومەنی خۆجێی ناوچەكە، تاكو بتوانێت شوێنێكی شیاوتر بۆ خۆیان دابین بكات، بەڵام وەك خۆی دەڵێت: هەمیشە بە دەستی بەتاڵەوە دەگەڕێنەوە.

محەمەد باوكی خێزانەكەیە و شۆفێری تەكسییە، سەرەڕای ترس لە ناخۆشی و خراپی خانووەكەی، لە چەند مانگی ڕابردوودا تووشی نەخۆشی دڵ بووە و چیتر ناتوانێت درێژە بە كارەكەی بدات.

دایكی رزوان شوێنێكی دیكەی دۆزیبووەوە لە ڕۆژئاوای وڵاتەكە و بڕیار بوو بیگۆڕنەوە لەگەڵ خانووەكەی خۆیان، بەڵام ئەویش سەركەوتوو نەبوو، رزوان دەڵێت، “وتم بە هەر نرخێك و بە هەر مەرجێك هەیە دەبێت ئەو خانووە بەدەستبهێنین، هەرچەندە دەمزانی نزیكەی 300 كیلۆمەتر دوورە، بەڵام نەمدتوانی لەسەر ئەو سیسەمە بچووكە بخەوم”.

حسنارا وتیشی، “بەداخەوە گۆڕینەوەی خانووەكە سەرینەگرت، ئێستا خێزانەكەمان هیچ ڕێگاچارەیەی نییە، ڕۆژانێكی پڕ ترس و ناخۆش بەسەردەبەین و بەردەوام ناخۆشی لەنێو خێزانەكەمان بوونی هەیە”.

ئاشكراشیكرد، من لەم ناوچەیە لەدایك ببووم و ژیاوم و گەورە بووم، بەڵام هەر شوێنیك كە بیری لێبكەیتەوە ئامادەم بۆی بڕۆم و ڕزگارم ببێت.

نوێنەری فیدراسیۆنی نەتەوەیی نیشتەجێبوون لە بەریتانیا ئاشكرایكرد، نزیكەی 2 ملیۆن منداڵ لە بەریتانیا واتە لە هەر پێنج منداڵێك منداڵێكیان لە خێزانێكین كە ژمارەیان زۆرن و شوێنێكی بایان نییە بۆ نیشتەجێبوون.

وتیشی”نزیكەی ملیۆنێك و 100 هەزار خێزان لە خانووی خراپ نیشتەجێن كە ئەگەری ڕووخان و وێرانبوونیشیان هەیە”.

 

سەرچاوە: BBC