سەردێر

ئەمڕۆ بەنزینی عێراقی لەم بەنزینخانانە دابەش دەكرێت

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ناوی ئەو بەنزینخانانە بڵاودەكاتەوە، كە ئەمڕۆ بەنزینی عێراقی لێ‌ دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە ۱۸ـ۱۲ـ۲٠۲۱ بەنزینی عێراقی لە دەرەوەی شار لەم وێستگانە دابەش دەكرێت (مەریوان لە پێنجوێن، تەگەران لە قەڵاچوالان، نالی لە هەڵەبجەی تازە، بازیان لە پردەکەی تاسڵوجە).

ماوەی زیاتر لە مانگێكە بەنزینی عێراقی بە نرخی 690 دینار بۆ یەك لیتر لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە ڕەوانەی شارەكانی هەرێم دەكرێت، هەرچەندە ماوە ماوە ڕادەگیرێت، بەڵام سوودی زۆری بۆ هاووڵاتیان هەبووە و بەهۆی ئەو بەنزینەشەوە نرخی بەنزینی بازرگانی تاڕادەیەك جێگیر بووە.