سەردێر

بەرەیەكی دیكەش پشتیوانی بۆ گەڕاندنەوەی دۆلار بۆ 120 هەزار راگەیاند

خەڵك

دوای رەوتی سەدر هاوپەیمانی شیعەكانی حەشدی شەعبی كە بە چوارچێوەی هەماهەنگی ناسراوە و دووهەم لایەنی براوەی هەڵبژاردنەكان و هەوڵی پێكهێنانی كابینەی نوێ دەدەن، بەڵێنی دابەزاندنی بەهای دۆلاری ئەمریكاییدا .

ئەحمەد موسەوی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رایگەیاند، كۆدەنگیمان هەیە كە بەهای دۆلار بگەڕێنینەوە بۆ ئاستەكەی پێشووی خۆی كە 120 هەزار دینارە لە بەرامبەر 100 دۆلاری ئەمریكاییدا، ئەویش بەرەچاوكردنی بارودۆخی ئابووری هاوڵاتیان دەبێت.

راشیگەیاند، بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار هەژاری زیادكردووە لە وڵاتدا، هاووڵاتیان توانای دابینكردنی بژێوی ژیانیان نییە.