سەردێر

سەرۆك وەزیران داوای كرد دەزگا پەیوەندیدارەكان بەهانای زیانمەندبووانەوە بچن

خەڵك

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە داخێكی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەكی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەك ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و زیانێكی زۆری ماددیشی لێ كەوتووەتەوە.

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێكدا رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم لە بنەماڵە و كەسوكاریان دەكەم و ھاوخەمیانم. خوای مەزن گیانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی .

راشیگەیاند، دەزگا پەیوەندیدارەكانمان ڕاسپاردووە، كە بە پەلە بە ھانای زیانلێكەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوكاریكردنیان و دانبینكردنی پێداویستییەكانیان ئەنجامی بدەن .