سەردێر

كەشناسی هەرێم؛ لەبارەی كەش و هەوای هەولێر ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك –
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەهەولێر بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەستی پێكرد، پێشبینی دەكرێت ، ئەمشەو لە ناوچەكانی دیكەش باران بارین دەستپێبكات .

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمشەو لە هەولێر و شەقڵاوە بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەستی پێكرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، وەك ئەوەی پێشبینی كرا ، ئەمشەو لە زۆرێك لەناوچەكانی هەرێم بارانبارین دەست پێدەكات .

لە ئێستادا لە شارۆچكەی چەمچەماڵ و دەرووبەری پارێزگای سلێمانی بارانبارين دەستی پێكردووە .

هاوكات کەشناسی  ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی هەینی لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و لە ناو سەنتەری شارەکان ئاسمان باراناوی دەبێت و هەندێک کات بارانەکە بە لێزمەش دەبێت و خێرایی با لە هەریەک لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر زیاد دەکات و لە کەرکوک لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ کیلۆمەتردا دەبێت بۆ هەر کاتژمێرێک و لە پارێزگکای هەولێر لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت.