سەردێر

مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ نەهرۆ كەسنەزانی كۆبوەوە

خەڵك –
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ رێبەری تەریقەتی قادری كەسنەزانی كۆبوەوە و گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی ئەزموونی بەیەكەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی كوردستان كرا .

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی كانوونی یەكەمی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادریی كەسنەزانی و شاندێكی یاوەری كرد.

لەدیدارەكەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی ئەزموونی بەیەكەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی كوردستان و برەودان بە كولتووری لێبووردەیی و میانەڕەوی و رووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆ و لەیەكتێگەیشتن كرایەوە.

‎May be an image of ‎‏‏‏٢‏ كەس‏، ‏‏ڕیش‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏‏ و ‏جلی تایبەت‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٨‏ كەس‏، ‏‏‎‎people sitting‎‎‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎