سەردێر

هەرێمی كوردستان، نوێترین ئاماری تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت و ژمارەی تووشبوون و مردنیش بە پەتاكە لەمڕۆدا بە ڕێژەیەكی نزم دادەنرێت.

بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 173 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە 468 كەسیش چاكبوونەتەوە و 9 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” 4 هەزارو 976 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 69 كەس وسلێمانی 52 كەس و دهۆك 42 كەس و هەڵەبجە 2 كەس و لە گەرمیان 7 و لە ڕاپەڕین 1 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 9 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 3 حاڵەت لە هەولێر 2 حاڵەت لە سلێمانی و 2 حاڵەت لە دهۆك و 1 حاڵەت لە هەڵەبجە تۆماركراون.