سەردێر

تەندروستی عیراق چاكبوونەوە دوو ئەوەندەی توشبوونە بە كۆرۆنا

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 410 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 800 كەسیش چاكبوونەتەوە و 13 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 9 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 هەزار و 9 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 410 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 62 و هەولێر 69 حاڵەت و دهۆك 42 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 800 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 93 و هەولێر 160 و دهۆك 215 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 13 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 4 و هەولێر 3 دهۆك 2 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 24030 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە