سەردێر

ڕێگای بەشە ناوخۆیی کچان لەهەڵەبجە لەلایەن کۆمپانیای بەڕێزەوە قیرتاوکرا

هەڵەبجە

 

ڕێگای سەرەکی چوون بۆ بەشە ناوخۆییەکانی کچان لەهەڵەبجە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێزەوە قیرتاوکرا.

 

گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز ڕێگای سەرەکی بەردەم بەشە ناوخۆییەکانی کچان لەهەڵەبجە بۆسەر ڕێگای سەرەکی قیرتاوکرد.

 

لەسەردانێکی مەیدانیدا سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەردنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز لەگەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە بەشەناوخۆییەکەیان بەسەرکردەوە بەڵێنی خزمەتی زیاتریاندا.

 

ئەمە هەوڵە بەشێکە لەزنجیرە خزمەتەکانی کۆمپانیای ناوبراو بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە، وەک کردنەوەی بەشەناوخۆییەکی کچان بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، هاوکات دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی ئەو بەشە ناوخۆییە و قیرتاوکردنی ڕێگای بەشە ناوخۆییەکانی کوڕانی كۆلێژی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌.

 

ئەمە لەکاتێکدایە گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز چەندین خزمەت و پڕۆژەی پێشکەش بە پارێزگای هەڵەبجە کردووە، ئەمەش لەڕوانگەی هەستکردنە بەلەپێشینەبوونی گەشەکردن و ئاوەدانبوونەوەی هەڵەبجە.