سەردێر

عیراق، دیسانەوە هەرێم زۆرترین تووشبوون و مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

 

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 426 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 573 كەسیش چاكبوونەتەوە، 10 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا كە 12 كەسیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 570 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 426 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە هەولێر 79 و لە دهۆك 76 و لە سلێمانی 40 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 573 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە هەولێر ودهۆك و سلێمانی بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 10 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 9 حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون.