سەردێر

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێكی دەربارەی خانەنشینی فەرمانبەران دەركرد

خەڵك-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە پێکهێنانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی صندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی کودستان.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە فەرمانێكی وزاریدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەران ژمارە 7ی ساڵی 2020 دەرچووە، بڕیار دراوە بە پێكهێنانی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەران.

وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە، ئەنجوومەنەكە لە 9 ئەندام پێكهاتووە، كە ئەندامێكیان لە بانكی ناوەندی عیراق لقی هەرێمی كوردستانە.