سەردێر

فەرەنسا بە فەرمی ناسنامەی كۆچبەرە خنكاوەكانی نۆكەندی مانش ئاشكرا دەكات

زۆربەیان كوردی عیراقن

 

خەڵك-

ئەمڕۆ چوار شەممە، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بە فەرمی ناسنامەی 26 كۆچبەر لە كۆی 27 كۆچبەر ئاشكرا دەكەن كە لە مانگی ڕابردوودا لە نۆكەندە ئینگلیزییەكەدا و لە دوای نوقمبوونی بەلەمەكەیان خنكان و دەڵێت زۆربەیان كوردی عیراقن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن داواكاریی گشتی پاریسەوە دەركرا و لەلایەن ئاژانسی (فرانس پرێس)ەوە بڵاوكرایەوە”قوربانییەكان تەمەنییان لەنێوان 19 و 26 و 10 ساڵاندایە لەگەڵ حەوت ژن كە تەمەنییان لەنێوان 22 و 46 ساڵاندایە، وێڕای مێرمنداڵێك كە تەمەنی 16 ساڵان بووە و منداڵێكیش كە تەمەنی حەوت ساڵ بووە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”قوربتنییەكان لە شانزە كوردی عیراق و چوار ئەفغانی و سێ‌ ئەسیوپی و ژنێكی سۆماڵی و كەسێكی ئێرانی و كەسێكی میسری پێكهاتوون”.

بەپێی ئاژانسە فەرەنساییەكە”لێكۆڵەرە فەرەنساییەكان، تائێستاش هەوڵ دەدەن وێنەیەكی ڕۆشنتر لەبارەی ڕووداوەكانی ئەو كارەساتەوە دەستەبەربكەن”.

(فرانس پرێس) دەڵێت”سەرنشینەكان پەیوەندییان بە خزمەتگوزاریی فریاكەوتنی فەرەنسا و بەریتانیاوە كردووە و داوای یارمەتییان كردووە، لەكاتی نوقمبوونی بەلەمەكەیان”.