سەردێر

وەزیرێكی عیراقی تووشی جەڵتەی مێشك بوو

خەڵك-
سەرچاوەیەكی حكومی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، ئیڤان فائیق جابرو وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق تووشی جەڵتەى مێشك بوو.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی حكومی بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە”ئیڤان فائیق جابرو وەزیری كۆچ و كۆچبەران دووچاری جەڵتەی مێشك بووە و بەو هۆیەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”لەئێستادا ڕەوشی تەندروستی جابرو جێگیرە”.