سەردێر

بومەلەرزە قەزایەكی هەرێمی هەژاند

خەڵك
شەوی رابردو بومەلەرزەیەك لەسنوری قەزای خانەقین لەپارێزگای دیالە رویدا و گوڕی بومەلەرزەكەش 3.6 پلە بووە بە پێوەری رێختەر. هیچ زیانێكی نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بڵاویكردەوە، كاتژمێر 1:02 خولەكی شەوی رابردو بومەلەرزەیەك لەسنوری قەزای خانەقین لەپارێزگای دیالە رویدا و گوڕی بومەلەرزەكەش 3.6 پلە بوە بە پێوەری رێختەر، 40 كیلۆمەتر لەناوەندی قەزاكەوە دوربوە.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، كاتژمێر 12:23 خولەكی شەوی رابردو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلە لەپارێزگای خوازستانی ئێران رویداوە.
سەبارەت بە زیانی بومەلەرزەكانیش بەگوێرەی راگەیەنراوە فەرمییەكان، سەرەڕای ترسی هاووڵاتیان لە كاریگەرییەكانی بومەلەرزەكە لەخوزستان و دیالە، تائێستا هیچ زیانێك لە ئەنجامی بومەلەرزەكانەوە تۆمارنەكراوە.