سەردێر

تا ئێستا هەزاران ئێزیدی چارەنووسیان نادیارە

خەڵك-

دوای تێپەڕینی 7 ساڵ بەسەر هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال، وێڕای ئەوەی كە هەزاران كەسیان هێشتا ئاوارەیە، چارەنووسی نزیك بە 3000 كەسیشیان نادیارە.

ئاژانسی مێهر بڵاویكردەوە، بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، دوای تێپەڕبوونی حەوت ساڵ لە هێرشی داعش بۆ سەر ئێزدییەكان لە شەنگال هێشتا 200000 ئێزدی ئاوارەن و لە كەمپەكان ژیان بەسەر دەبەن.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، بابەتی ئاوارەبوونی ئێزیدییەكان، بووتەهۆی هەژارتربوونیان لە كۆمەڵگای عێراق.

هەر بە پێی لێكۆڵینەوەكە، نزیكەی 3000 ئێزدی كە ژمارەیەكیان ژن و كچن، هێشتا چارەنووسیان نادیارە و هیچ زانیاییەكیان لەسەر نییە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی بوونی ڤیرۆسی كۆرۆنا لەلایەك و جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتننامەی شەنگال لە نێوان حكومەتی ناوەندی عێراق و حكومەت هەرێم بووەتە هۆی درێژەی ناسەقامگیری ئێزدییەكان و ئاوارەبوونیان.