سەردێر

عێراق خەڵاتی باڵیۆزی كەمئەندامان بە كوردێك دەدات

خەڵك-
سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان وەك باشترین كەسایەتی ساڵی 2022 لەسەر ئاستی عێراق دیاری كرا و خەڵاتی باڵیۆزی كەمئەندامانى پێدرا.

عومەر جەبار، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/١٢/١٤ لە شاری بەغدا وەك باشترین كەسایەتی ساڵی (٢٠٢٢) دیاری كراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (باڵیۆزی كەمئەندامان لە كوردستانی عێراق) لەلایەن كۆكاری ڕێكخراوە كەمئەندامیەكانی عێراق بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

ڕاشیگەیاند، لەو مەڕاسیمەدا وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێڕاق و ئەندامانی پەڕلەمانی عێراق و ڕاوێژكاری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزران و بریكاری وەزارەتەكانی عێڕاق و تەواوی كەسایەتیەكان، كە كار بۆ توێژی كورتەباڵا و خاوەن پێداویستی تایبەت دەكەن بەشداربوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕابردوو و ئێستاشدا بەردەوام دەبم بۆ خزمەتكردن و داكۆكی كردن لە توێژی كورتەباڵا و خاوەن پێداویستی تایبەت.

No description available.No description available.No description available.