سەردێر

ئەمریكا بەرەوڕووی فراوانخوازییەكانی چین دەبێتەوە

خەڵك

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەنتۆنی بلینكن لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ ئیندۆنیسیا داوای لە چین كرد ” كردەوە دوژمنكارییەكانی ” لە ناوچەكانی دەریای هێمن و هیندیدا ڕابگرێت، ئەمەش لەكاتێكدا ئەمەریكا هەوڵی پتەوكردنی هاوپەیمانێتیەكانی دەدات دژی پەكین.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گەشتێكی بۆ وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەستپێكردووە، سەرەتا سەردانی ئیندۆنیسیای كرد، ئەمەش لەم چەند مانگەی ڕابردوودا نوێترین سەردانی بەرپرسانی ئەمەریكایە بۆ ناوچەكە.

بلینكن دەڵێت: ئەمەریكا لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەكانیدا كاردەكات بۆ بەرگریكردن لە سەروەری یاسا و وڵاتان دەبێت مافی ئەوەیان هەبێت، ڕێگای خۆیان هەڵبژێرن.

دەشڵێـت ” لەبەر ئەوەیە نیگەرانیەكی زۆر هەیە سەبارەت بە كردەوە دوژمنكارییەكانی چین، لە باكووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە بۆ ڕووباری میكۆنگ و دواتر بۆ دورگەكانی دەریای هێمن.”