سەردێر

ئەمڕۆ شوێنێكی دیكە مووچە وەردەگرێت

خەڵك
دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش وەزارەتێكی دیكە ئەو مووچەیە وەردەگرێت.

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/١٢/١٤ مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو بەبێ‌ لێبڕینە.

پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە زۆر بە سستی بەڕێوە دەچێت، بەجۆرێك بۆ ئەم مانگە ماوەی 20 ڕۆژە دەست بە دابەشكردنی مووچە كراوە، بەڵام هێشتا چەند وەزارەتێك مووچەكەیان وەر نەگرتووە، حكومەتیش بۆ هۆكاری ئەو دۆخە، هەرجارە و بیانوویەك دەهێنێتەوە.