سەردێر

زانكۆیەكی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

خەڵك –
زانكۆیەكی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەكات، كاری پێویست ئەنجام بدەن، بەمەبەستی دیراسەتكردن و جێبەجێكردنی داواكاری كردنەوەی زانكۆیەكە.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لە نوسراوێكدا، كەواژۆی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای كراوە، سەبارەت بەداواكاری یەكێتی زانایانی ئاینی لەمیانەی دیدارێكدا لەگەڵ سەرۆكی حكومەت لە رۆژی 29ی (ئەیلول/9)ی 2021 تایبەت بەكردنەوەی زانكۆیەكی ئیسلامی لەهەرێمی كوردستان.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، پێویستە رێكاری ئەنجامبدەن بەهەماهەنگی لەگەڵ هەریەك لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، وەزارەتی پلاندانان و یەكێتی زانایانی ئاینی بەدیراسەتكردنی و دواتر بەرزكردنەوەی ڕاسپاردە و میكانیزمی گونجاو بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكە.

No description available.